ئێران هەناردەی گاز بۆ عێراق بەرزدەکاتەوە

لە وەرزی زستان بۆ هاوین جیاوازە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

دوای ئەوەی وەزیری کارەبای عێراق سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ وەزیرانی نەوت و وزەی ئەو وڵاتە رێککەوتن، هەناردەی گازی ئێرانی بۆ عێراق لە 8 بۆ 30 ملیۆن مەتر سێجا گازی رۆژانە بەرزدەکرێتەوە، لە بەرامبەردا عێراق شایستەکان لە ماوەی سێ ساڵدا بە ئێران دەداتەوە.

ئەحمەد موسا گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە لێدانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئێران رێککەوتنێکی کۆن هەیە، بۆ هاوردەکردنی گازی سرووشتی کە رێژەکەی لە وەرزی زستان بۆ هاوین جیاوازە و بڕەکەی لە نێوان 50 تاوەکو 70 ملیۆن مەتر سێجای رۆژانەیە، ئامنجیش لێی بەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبایە.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەکانی رابردوو بەهۆی کەمبوونەوەی هاوردەی گاز لە لایەن ئێرانەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.