كار بۆ نۆبه‌ره‌ی گرووپی میوزیكی نامرێ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
گرووپی میوزیكی نامرێ، ماوه‌ی دوو مانگه له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی دامه‌زراوه و كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌میان ده‌كه‌ن.
گرووپه‌كه ژماره‌یه‌ك میوزیكسانی قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌ری كۆكردووه‌ته‌وه و له ماوه‌ی رابردوودا یه‌كه‌م كۆنسێرتی خۆی به‌ڕێوه‌برد، كه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆستی ناوچه‌كه‌وه پێشوازی زۆری لێكرا.
گرووپه‌كه هه‌وڵده‌دات، به‌رهه‌مه فۆلكلۆرییه‌كان نوێ بكاته‌وه و كلیپیان بۆ بكات و دووباره بڵاویان بكاته‌وه.