"دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت"

"ھەر كاتێك پێویست بكات شاندی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بچێتە بەغدا"
مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، ھەر كاتێك پێویست بكات شاندی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بچێتە بەغدا".

گوتەبێژی حكومەت دەربارەی دابەشكردنی مووچە گوتی: "بەم نزیكانە موچەی فەرمانبەران دابەشدەكرێت".