کۆنفرانسی جیهانیی هەورامان ساز دەکرێت

"لە بواری مافی ئافرەتاندا دەکرێت هەورامان ببێتە نموونەیەك بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچەکە"
کۆنفرانسی جیهانی هەورامان
کۆنفرانسی جیهانی هەورامان

K24 - هەولێر:

‎وا بڕیارە مانگی تەمووزی ئەمساڵ زانکۆی رازی کرماشان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ یەکەمین جار کۆنفرانسی جیهانی هەورامان ساز بکات.

‎کۆنفرانسەکە بە دروشمی (کەلەپووری جیهانیی هەورامان و گەشەپێدانی بەردەوام) گرنگی تۆماری جیهانیی هەورامان لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆوە دەخاتەڕوو، کە چۆن ئەم تۆمارە مێژووییە بکرێتە هۆکارێکی سەرەکی گەشەپێدانی هەورامان بووە.

‎لەم چوارچێوەیەشدا، رۆژی شەممە 7ـی ئایاری 2022 پانێڵی دەستپێشخەری تۆماری جیهانیی "کولتوور و گەشەپێدانی بەردەوام" لە ژیر ناونیشانی (دیبلۆماسییەت و پەیوەندی نێودەوڵەتی) بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسی جیهانی هەورامان
کۆنفرانسی جیهانی هەورامان

‎لە پانێڵەکەدا سێ پسپۆڕ بابەتەکانیان پێشکەش کرد. د مەهدی شوشتەری کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی وتەیەکی دەربارەی دەرفەتەکانی هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە و د. سیامەک بەهرامی مامۆستای زانکۆی کرماشان و خەڵکی هەورامان بابەتێکی لەسەر گرنگی تۆماری جیهانیی هەورامان پێشکەش کرد.

رۆژی یەکەمی زەماوەندی پیرشالیار هەورامان فۆتۆ: سارا جەعفەری
رۆژی یەکەمی زەماوەندی پیرشالیار هەورامان فۆتۆ: سارا جەعفەری

مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاماژه‌ی دا به‌ رۆڵی كلتور له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پێگه‌ی دیپلۆماسی گشتی له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌كیه‌كانی نێوان وڵاتان، تۆماركردنی جیهانی ناوچه‌ی كلتوری هه‌ورامان له‌لایه‌ن رێكخراوی یۆنسكۆوه‌ وه‌ك كه‌له‌پووری كلتوری، به‌ ره‌چاوكردنی توانا به‌رز و تایبه‌ته‌ گه‌شتیاریه‌كان و كه‌له‌پووری كلتوری مه‌عنه‌وی و به‌رجه‌سته‌ له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان و درێژكراوه‌ی جوگرافیایی و كلتوری ئه‌م ناوچه‌یه‌ تا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، لەهەمانکاتدا رایگه‌یاند ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌رفه‌تێكی گرانبه‌های بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ ره‌هه‌نده‌ جیاوازه‌كانی وه‌ك بواری گه‌شتیاری، زانستی و زانكۆیی، پیشه‌سازی كاری ده‌ستی، به‌ڕێوه‌چوونی رووداو و فستیڤاڵه‌ كلتوری و هونه‌رییه‌ هاوبه‌شه‌كان و ته‌نانه‌ت په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دروست كردووه‌ كه‌ پێویست ده‌كات له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ و ده‌زگا و پێكهاته‌ جیاوازه‌ حكومی و ناحكومیه‌كانی هه‌ردوولاوه‌ گرنگی تایبه‌تی پێ بدرێت.

کۆنفرانسی جیهانی هەورامان
کۆنفرانسی جیهانی هەورامان

‎لە پانێڵەکەدا د. موئمین زەڵمی مامۆستای زانکۆ وەک تاقە نوێنەری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بابەتێکی لەژێر ناونیشانی ( هەورامان، زمان و کلتور و مافی ئافرەتان) پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا د. زەڵمی، باسی لە پێویستی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بۆ گرنگیدان بە ناوچەی هەورامان، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیاری کردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی هەورامان و دروستکردنی لیژنەی هاوبەشی هەماهەنگی دوولایەنە و پرۆژەی هاوبەشی هونەری و تەلارسازی و هەروەها بەرهەمهێنان فیلم و دۆکیۆمێنتاری لەسەر هەورامان بە پێویست زانی و جەختیکردەوە کە لە بواری مافی ئافرەتاندا دەکرێت هەورامان بە ژینگەی تەندروستی کۆمەڵایەتییەوە ببێتە پێشەنگ و نموونەیەك بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچەکە لە پێناو پارێزگای لە مافی ئافرەتان و کەمکردنەوەی توندتیژی دژی ژنان کە هەورامان لەم ڕووەوە پێشەنگە لە مافی ئافرەتان.

 ئاوایی بێساران-ی هەورامان لە سنووری پارێزگای سنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، فۆتۆ: سارا جەعفەری
ئاوایی بێساران-ی هەورامان لە سنووری پارێزگای سنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، فۆتۆ: سارا جەعفەری

‎د. موئمین زەڵمی باسی لە رۆڵی وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا دەستپێشخەر بووە بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەی خوێندنی زمانی دایک بۆ منداڵانی هەورامان کە ئەمەش بناغەیەکی گرنگە بۆ خزمەتی فەرهەنگ و کلتوری ناوچەکە و پارێزگاری لە زمانی هەورامی.

‎وا بڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداری کارایان هەبێت.