دوای 52 رۆژ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریی دا یاریی كۆتایی جامی تۆپی پێی هه‌رێمی كوردستان له یاریگه‌ی كۆیه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 ئایاری 2022، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوای 52 رۆژ له چاوه‌ڕوانی دیاریكردنی كات و شوێنی یاریی كۆتایی جامی كوردستان، بڕیاریدا یارییه‌كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره له یاریگه‌ی كۆیه له نێوان برایه‌تی و نه‌ورۆز بكرێت.
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م یاریگه‌یه له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كی زۆربوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سه‌رقاڵی دیاریكردنی یاریگه‌یه‌ك بوو، ئامانجی فیدراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌بوو كه یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌یان سه‌رینه‌گرت و یارییه‌كه بۆ سه‌ر یاریگه‌ی كۆیه گواسترایه‌وه.
جامی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 32 یانه به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌كانی برایه‌تی و نه‌ورۆز له قۆناخی پێشكۆتایی یانه‌كانی هه‌ندرێن و سیروانی نوێیان دوورخسته‌وه و بلیتی یاریی كۆتاییان بڕی.