"ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش" له خورماتوو پێكده‌هێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
کەمێك بەر لە ئێستا کۆبوونەوەیەك لەنێوان بەرپرسانی حەشدی شەعبی و بەرپرسانی یەکێتی و قایمەقامی شارۆچکەی خورماتوو بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیدا تاووتوێی رەوشی ئەمنی شارۆچکەکە کرا.
ھەروەھا باس لە دوایین رێککەوتنی نێوان کورد و حەشدی شەعبی کرا، کە بەرپرسانی کورد پێیانوایە تا ئێستا حەشدی شەعبی پابەندی ئەو رێکكەوتنە نەبووە.
پەیامنێرمان لە شوێنی کۆبوونەوەکە لە بینای قایمقامییەتی خورماتوو، پێی رایگه‌یاندین، بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئه‌منی و سه‌قامگیری خورماتوو، ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش پێكده‌هێنرێت.