رێبوار بابكه‌یی: په‌كه‌كه بووه‌ته ئامرازێك به‌ده‌ست هێزه داگیركاره‌كانه‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی كوردستان
K24- هه‌ولێر:
رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌كه‌كه و گرووپه چه‌كداره نزیكه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان به گشتی و ناوچه‌ی شنگال و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت گوتی: په‌كه‌كه و چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌و چه‌كدارانه كه له هه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری كوردستان خۆیان سه‌پاندووه، ئێستا بوونه‌ته ئامرازێك به‌ده‌ست هێزه داگیركاره‌كانه‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی كوردستان، له‌ناوبردنی ئابووری و هه‌رێم، دژایه‌تیكردنی هێزی پێشمه‌رگه و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌كه‌كه نایه‌وێت هیچ به‌شێكی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت و كاروباری دامه‌زراوه شه‌عییه‌كانی رایی بكات، هه‌روه‌ها نایه‌وێت هیچ حكومه‌تێك به‌ناوی حكومه‌تی كوردی دروستبێت و ئه‌و ده‌یه‌وێت ته‌نها ئایدۆلۆژیای خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستاندا بسه‌پێنێت و به‌هێز خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت.
سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه‌ش له‌و دژایه‌تیكردنه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی، رێبوار بابكه‌یی دووپاتیكرده‌وه، په‌كه‌كه هێزێكی تۆتالیتاره و بوونی هه‌ر هێزێكی دیكه‌ی سیاسی له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ره‌ت ده‌كاته‌وه و په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێك ده‌كات، كه ده‌یه‌وێت ته‌نها هێزی خۆی بسه‌پێنێت و ئایدۆلۆژیاكه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان پیاده بكات و هه‌ر خۆی حاكم و بڕیاربه‌ده‌ست بێت، به‌ڵام ده‌توانم به روونی بڵێم: په‌كه‌كه نه حاكمه و نه‌ده‌شبێته حاكم، به‌ڵكو په‌كه‌كه ته‌نها ئامرازێكه به‌ده‌ست هێزه داگیركاره‌كان و ده‌رچوو له یاساكانه‌وه، نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش ئه‌و هێزانی پێیان ده‌گوترێت: "میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی"، كه ئه‌مڕۆ له شنگال كێشه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدراڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه، كه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت یان خۆی ته‌نها حاكم بێت، یانیش ئاماده‌یه ببێته دارده‌ستی ئه‌و هێزانه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بار ببات و رێگه به دروستبوونی هیچ هێزێكی دیكه له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان نه‌دات.
له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ش: ئاخۆ په‌كه‌كه توانیویه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ی بپێكێت، رێبوار بابكه‌یی گوتی: په‌كه‌كه له‌پێناو تێكدانی ئارامی كوردستان و لێدانی گورزێك له ئابوورییه‌كه‌ی و دژایه‌تیكردنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شه‌رعییه‌تی كوردستان و حكومه‌ت و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی، هه‌وڵ ده‌دات ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه‌ش راسته كه له ساڵانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانمان شه‌هید بوون و هه‌ندێك جار بۆڕییه نه‌وتییه‌كانمانی ته‌قانده‌وه و جار به‌جار به قسه‌ی هێزه داگیركاره‌كان گورز له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌شێنن، به‌ڵام په‌كه‌كه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه و ناشتوانێت ئه‌و ئامانجانه به‌ده‌ستبهێنێت، كه له‌لایه‌ن هێزه داگیركاره‌كانه‌وه بۆیان دیاریكراون، چونكه گه‌لی كوردستان پشتیوانی له شه‌رعیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و ئارامی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی ده‌ستوورییه و به پشتیوانی گه‌ل و یاسا پشت ئه‌ستووره، بۆیه گه‌لی كوردستان ئه‌و جۆره هێزانه‌ی نایه‌وێت، كه له‌لایه‌ن وڵاتانی داگیركاره‌وه له دژی هه‌رێمی كوردستان هان ده‌درێن و ده‌یه‌وێت ئه‌و هێزانه بچنه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و شه‌رعیه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جێبهێڵن.
H.B