ژینگه‌ی عێراق زه‌نگێكی مه‌ترسیدار لێده‌دات

K24- هه‌ولێر:
ژینگەی عێراق لە گۆڕانێکی خێرای مەترسیدار دایە، پانتایی بە بیابانبوون تا دێت زیاتر دەبێت، رووبه‌ری خاکی کشتوکاڵیش کەم دەبێتەوە. به جۆرێك ژمارەی رۆژە تەپوتۆزاوییەکان لە عێراق لە ساڵێکدا گەیشتوونەتە 272 رۆژ و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 بگاتە 300 رۆژ. ئێستا وشكه‌ساڵی و به بیابانبوون وه‌ك دوو دیارده‌ی مه‌ترسیدار هه‌ڕه‌شه له وڵاتی دۆڵی دوو رووبار ده‌كه‌ن.
ئاماره‌كان تۆقێنه‌رن.. حه‌وت شه‌پۆلی چڕی خۆڵبارین له مانگێكدا و 272 رۆژی ته‌پوتۆزاوی له ساڵێكدا، كوتكێكی مه‌ترسیدار له ته‌پڵی ژینگه‌ی عێراق ده‌وه‌شێنن.
له مانگی نیساڵی ئه‌مساڵدا حه‌وت شه‌پۆلی چڕی خۆڵبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقی به چڕی گرته‌وه و له هه‌ندێك شوێن ئاستی بینین بۆ چه‌ند مه‌ترێك كه‌مبوویه‌وه و به هه‌زاران كه‌سيش به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كران و پێنج كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
ژینگه‌ی عێراق له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه بووه‌ته‌وه، وێڕای زیادبوونی ژماره‌ی شه‌پۆله‌كانی خۆڵبارین، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا پانتایی دیارده‌ی به بیابان بوونیش تا دێت فراوانتر ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ی خاكی كشتوكاڵی له كه‌مبوونه‌وه‌دایه و توانا و بڕشته‌كه‌ی جارانی نامێنێت.
ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ژماره‌ی رۆژه ته‌پوتۆزاوییه‌كان له عێراق له ماوه‌ی ساڵێكدا گه‌یشتووه‌ته 272 رۆژ، پێشبینیش ده‌كرێت تا ساڵی 2050 ئه‌و ژماره‌یه بگاته 300 رۆژ.
هه‌ر به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، له مانگی ئایار/ مایس، شه‌پۆلی خۆڵبارین له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان، عێراق له پله‌ی پێنجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه، كه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا زۆر كاریگه‌ری تێكردووه، به جۆرێك له وه‌رزی هاویندا پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێ شوێن 50 پله‌ی سه‌دی تێده‌په‌ڕێنێت.
ده‌رامه‌تی ئاویش له عێراق له دۆخێكی خراپدایه، و تا دێت ئاستی رووباره سه‌ره‌كییه‌كان دیجله و فورات له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، ئێستا وشكه‌ساڵی و به بیابانبوون وه‌ك دوو دیارده‌ی مه‌ترسیدار، هه‌ڕه‌شه له وڵاتی دۆڵی دوو رووبار ده‌كه‌ن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ساڵی 2050 رێژه‌ی ده‌رامه‌تی ئاو له عێراق به رێژه‌ی له 20% كه‌م ده‌بێته‌وه.
H.B