ڕەوە گورگێك لەنێو تەویلەیەك قەسابخانەیەک دەنێتەوە
K24 - هەولێر:
لە پارێزگای مالاتیا لە باشووری تورکیا رەوەگورگێک دەچێتە نێو تەویلەیەك و دەیان سەر مەڕ دەکوژێ و چەندین مەڕیش بریندار دەکات.
لوتفی شاهین، موختاری ناوچەی عەلی جان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی راگەیاند، شەوی 7/8ـی ئایاری 2022 لەلایەن ڕەوە گورگێکەوە پەلامار تەویلەیەک دراوە. وەک ئەو، ئاماژەی بۆ کرد، 162 مەڕ کوژراون و 36 مەڕیش بریندار بوونە و 10ی دیکەش بێ سەروشوێن بوونە.
موختاری ناوچەی عەلی جان، هاوسۆزی خۆی و دانیشتوانی ناوچەکەی بە هاووڵاتی "ئۆندار شاهین" خاونی کێڵگەکە راگەیاند و دڵنیاییدا لەوەی سەرۆکی شارەوانیش سەردانی دەکات.