كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆكان بێ ئه‌نجام بوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار رایگه‌یاند، نوێنه‌ره سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردوویاندا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك.
سه‌رچاوه‌كه بۆ میدیای عێراقی روونیكردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوو گه‌ڵاڵه‌یان هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ربه‌خۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: 46 نوێنه‌ر له ماڵی حه‌یده‌ر ئه‌لشه‌مخی كۆبوونه‌ته‌وه، بۆ تاوتوێكردنی گه‌ڵاڵه‌كان و گه‌یشتن به رێگه چاره‌یه‌ك، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر زۆره له دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌و نوێنه‌ره سه‌ربه‌خۆیانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
گه‌ڵاڵه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له 9 خاڵ پێكدێت و 9 پابه‌ندی له پاڵدایه و رۆڵێكی گه‌وره‌ی به‌خشیوه‌ته سه‌ربه‌خۆكان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌و مه‌رجه‌ی له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی شیعه بێت.
له به‌رامبه‌ردا، موقته‌دا سه‌در، پێشنیازی كردووه، سه‌ربه‌خۆكان یه‌كبگرن و وه‌ك كوتله‌یه‌كی نوێنه‌ران كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش چل رۆژیان له‌به‌ر ده‌سته.