پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ش تاوە باران و بروسکە
نمه‌باران
نمه‌باران

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پێشبینی دەکرێت ناوچەکانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت و لەزۆرینەی ناوچە شاوخاوییەکان نمەباران دەبارێت، بەڵام ئێوارەی رۆژی سێشەممە کەشوهەوا دوبارە جێگیر دەبێتەوە.

به‌ گوێره‌ی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، له‌ پارێزگاى هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە (9ی ئایار/ مایۆی 2022) ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەل نمە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنووریەکاندا، سبه‌ش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم، لەم شوێنانەوە کاریگەری لە ناوچە سنووریەکاندا زیاتر دەبێت، کە هەندێك جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کەش جێگیر دەبێتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، له‌ پارێزگای سلێمانى ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی گۆڕاو و مەوداى بینین (8 -10) کم ده‌بێت. نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو 11 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 22 پلەى سیلیزى ده‌بێت.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، سبەش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی کەم کەم هەیە لەناوچەی جیاجیا، کە هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت وە لەکاتەکانی ئێوارە  کەش جێگر دەبێتەوە.

بۆ پارێزگاى دهۆكیش، كه‌شناسی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە. سبه‌ش ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل نمەبارانی جیاجیا لە زۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ تاوەباران و بروسکە، پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کەش جێگر دەبێتەوە.

سه‌باره‌ت به‌ پارێزگاى کەرکووك، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت. خێراى با لەنێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی گۆڕاو، مەوداى بینین ( 8- 10 ) کم دەبێت، سبه‌ش ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت.

له‌ پارێزگاى هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. خێرایى با لەنێوان (10- 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات. مەوداى بینین (7 -9) کم دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو 11 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش 26 پلەى سیلیزى ده‌بێت.

بۆ سبەى سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ تاوەباران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا پاشان لە کاتەکانی ئێوارە کەش جێگیر دەبێتەوە.