سهرۆكی حكوومهت وهڵامی داوایهكی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی دهداتهوه
K24 - سلێمانی:
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای چهند بڕه پارهیهكی له حكوومهتی ههرێمی كوردستان كردووه، كه بریتین له: گەڕانەوەی بڕی 11 ملیار دیناری پارەی پایتەختی روشنبیری، دابینکردنی بودجە بۆ پروژەی ئاوی سەرەکی سلیمانی، 30 ملیۆن دۆلاری کومپانیای گازۆپرومی روسی بۆ پرۆژەكان و بۆ دابینكردنی ئهو بڕه پارانهش، مۆڵهتی 15 روژیان بۆ حکومەتى هەریمى کوردستان دیاریكردبوو.
ئەمرۆ سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، حکوومەتى هەریم وەڵامى داواکارییەکانیانى بە ئەرێنى داوەتەوە.
ئەمڕۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەڵامی ئەو داواکارییانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیی دایەوە، کە چەند رۆژێك لەمەوبەر بەرزی کردبوونەوەو 15 رۆژیش مۆڵەتی دابووە حکوومەت، لە بەرامبەردا ھەڕەشەی راگەیاندنی سیستەمی لامەرکەزی کردبوو، بە گوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، وەڵامەکانی حکوومەت ئەرێنی بوون.
بە بڕوای ئەندامێکی ئەنجوومەن، بەشێك لەو پارانە پێشتر لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە خەرجکراون، بەڵام پێشتر لەلایەن وەزیری داراییەوە راگیراون.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, وێڕای ئەوەی لە دژی داعش لە شەڕدایە، ھاوکات زیاتر لە دوو ساڵە رووبەرووی قەیرانی دارایی بووەتەوە، ئەوەش ئەرکی سەرشانی گرانترکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی حکوومەت دەڵێن ھەموو ھەوڵێکی خۆياندەدەین بۆ ئەوەی بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بن و کۆڵ نادەن.