بەر بڕیاری کۆتایی بۆ سزادانی رووسیا نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 112 دۆلاری تێپه‌ڕاند
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی یەکەم رۆژی هەفتەیدا بەرزبووەوە. هۆکارەکەی چاوەڕوانییەکانە بە گفتوگۆکانی ئەوروپا لە بارەی قەدەغەکردنی نەوتی رووسیا، کە مەترسی هەیە کاریگەری لەسەر خستنەڕووی نەوت لەسەر ئاستی جیهان دروست بکات.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.21 بۆ 112.63 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیس بە رێژەی سەدا 0.10 بۆ 109.88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

لە هەفتەی رابردووەوە بەهۆی مەترسییەکان لە سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوتی رووسیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە نرخی نەوت بەرزبووەوە. کە ئۆرسولا ڤوندەرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، وەک قۆناغێكی دیکە سزا هەنگاو بە هەنگاو هاوردەی نەوتی رووسیا رادەگرن.