كریستیانۆ بڕیاری چاره‌نووسی خۆی لای هاوڕێیه‌كانی دركاندووه
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بارەی داهاتووی خۆی قسەی لەگەڵ هاوڕێیه‌کانی کردووە و پێی راگەیاندوون لە مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە.
بەپێی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی کریستیانۆ بە هاوڕێیه‌کانی راگەیاندووە ئەگەر ئێریک تێن هاگی راهێنەری نوێی هۆڵه‌ندی داوای بکات بۆ وەرزی داهاتوو لە مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە و ناڕوات.
هێما بۆ ئەوەش کراوە کریستیانۆ بە هاوڕێیه‌کانی گوتوە راهێنەری داهاتوو کەسێکی باشە و بیرۆکەی نوێی پێیە و هەست بە پەشیمانی ناکات کە گەڕاوەتەوە ئۆڵدترافۆرد و دەیەوێت هاوکاری تیپەکەی بکات لە گەڕانەوە بۆ چامپیۆنزلیگ و بردنەوەی ناسناوەکان.
بەهۆی نەگەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگ لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی زۆر هەبوون کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نایەوێ بمێنێتەوە و لە مانچێستەر یونایتد دەڕوات بەڵام یاریزانە پۆرتوگالیەکە رەتی کردووەتەوە.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، هاوینی رابردوو له یانه‌ی یوڤێنتۆس به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان له كۆی 39 یاری، 24 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی هاوینی 2023 له‌گه‌ڵ یونایتد كۆتایی دێت.