پەکەکە لە کۆمەڵگای سیریێ هێرشی کردە سەر هێزەکانی تورکیا

له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا دووه‌م جاره‌ هێرش بكه‌ن
چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ باره‌گایه‌كی سوپای توركیای له‌ نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی شێلادزێ كرده‌ ئامانج.. ئه‌رشیڤ
چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ باره‌گایه‌كی سوپای توركیای له‌ نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی شێلادزێ كرده‌ ئامانج.. ئه‌رشیڤ

K24 – دهۆك:

کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (9ی ئایار/ مایۆی 2022) چەکدارانی پەکەکە بە رۆکێت هێرشییان کردە سەر بارەگای هێزەکانی تورکیا لە کۆمەڵگەی سیریێ سەر بە ناحیەی شێلادزێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی.

سەرچاوەیێکی باوەڕپێکراو لە سنووری ناوچەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە کوردستان24ی راگەیاند، چەکدارانی پەکەکە لە دووری دوو کیلۆمەتر بە رۆکێتێك هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی توركیا، کە پێدەچێت چەکی میلانیان به‌كارهێنابێت.

سەرچاوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشە رۆکێتییەکە هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، تەنیا زیانی ماددی بەر یەکێك لە تانکەکانی هێزه‌كه‌ی تورکیا كه‌وتووه‌.

بەگوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمە جاری یەکەم نییە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە هێرشی سەر ئەو بارەگایە دەکەن، بەڵکو پێش دوو رۆژیش بە چەکی نیشانشکێن (قەناس) هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر هەمان بارەگا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی هه‌بووبێت.