نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌لژیكا گرنگترین پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانیان تاووتوێكرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/5/9 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له فيليب ڤاندین بولك، باڵيۆزى به‌لژيكا له ئوردن و عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ به‌لژيكا، رۆڵى به‌لژيكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان بة په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه و هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى عيراق و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش عيراق پێويستى به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
باڵيۆزى به‌لژيكا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ربرى و دووپاتی کرده‌وه، وڵاته‌که‌ی وه‌ك هاوبه‌شێکى پابه‌ند به پشتگیریی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچيرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى به‌لژيكا له شه‌ڕى دژى تيرۆر، جه‌ختی له پێویستیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه کردوه، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منییان هه‌یه.
دۆخی شه‌نگال و ئاواره‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که له ئه‌نجامى پێشهاته ئه‌منييه‌كان، ئه‌رك و کاره‌کانی یوونیتاد له عیراق، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و گرنگیی گفتوگۆ بۆ لێکگه‌یشتن، پرسی ئازادییه‌کان و ئازادیی راده‌ربڕین، په‌تای کۆڤید-19
و کاریگه‌رییه‌کانی، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان له ئۆكراينا و لێکه‌وته‌کانی، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و ته‌حه‌دییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
H.B