ماکرۆن داوای دروستکردنی "کۆمەڵەی سیاسی ئەوروپی" دەکات

تایبەت بە لکاندنی ئۆکرانیا بە ئەوروپاوە
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

K24 - هەولێر:

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی ئایاری 2022، داوای دروستکردنی "کۆمەڵەی سیاسی ئەوروپی" کرد کە تێیدا ئۆکرانیا لەخۆدەگرێت، ئەم کۆمەڵەیەش بەجۆرێك هاوتەریب دەبێت لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا.

ماکرۆن لەبارەی ئۆکرانیاوە گوتی: "تەنانەت ئەگەر رەزامەندیش بدەین لەسەر هاتنە ناوەوەی ئۆکرانیا یان هەر وڵاتێکی ئەوروپی دیکە وەک ماڵدۆڤا بۆ ناو ناتۆ، هێشتا پرۆسەکە چەندین ساڵ یان چەندین دەیە دەخایەنێت."

ئاماژەی بەوەشدا، "بەڵام دروستکردنی کۆمەڵەیەکی لەمجۆرە رێگاخۆش دەکات بۆ لکاندنی ئەو وڵاتانە بە ناتۆوە، هەروەها هیوایەکیان دەداتێ کە ببنە بەشێکی فەرمی لە ئەوروپا."

سەرچاوە: AFP