چاڤی ههواڵێكی ناخۆش بۆ هاندهرانی رادهگهیهنێت
بارسێلۆنا له گهڕی 36ـهمی لالیگا سبهی سێشهممه له كاتژمێر 10:30ـی شهو له یاریگهی كامپ نوو میوانداری سیڵتاڤیگۆ دەکات، سەرەڕای گەیشتنیشیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، چاڤی راهێنەر دەڵێت: چاویان لە سێ خاڵی یارییەکهیه و دەیانەوێت لە خانەی دووەم و بە ئەنجامێکی باش کۆتایی بەم وەرزە بهێنن، چاڤی دەشڵیت لەم دۆخە نەیاندەتوانی هالاند بگوازنەوە، چونکە بارسا بە خراپترین دۆخی دارایی لە مێژوویدا تیپەڕدەبێت.
چاڤی هێرناندێز راهێنهری بارسێلۆنا بۆ ئهم یارییه بانگهێشتی تێر شتیگنی گۆڵپارێزی كردووه کە لە یاریی رابردوو بەهۆی پێکانەوە ئامادە نەبوو، بە سرووشتی خۆی مەشقەکانی کرد و بۆ ئەم یارییە ئامادهیه، دوو یاریزانیش تیپی دووەمیش سەرخستراون، ئۆریلانا و ئالڤارۆ سانز بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان کرد و چاوەڕێ دەکرێت لەلایەن چاڤییەوە تاقی بکرێنەوە.
چاڤی سووره لهسهر پارێزگاریكردن له شێوازی یاریكردنیان
چاڤی هێرناندێز راهێنهری یانهی بارسێلۆنا له بارهی یارییهكهی سبهی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند كه دهیانهوێت پەرەی زیاتر بە شێوازی یاریکردنیان بدەن، دهشڵێت: دەمانەوێت پارێزگاری لە خانەی دووەم بکەین و بە سەرکەوتن کۆتایی بەم وەرزە بهێنین، بۆ ئهم مهبهستهش پێویستە ناوەڕاستکارەکانمان دەرفەتی زیاتر دروست بکەن و تۆپ لەدەست نەدەن، ئێمە کاتێک تۆپمان لێ دەپچڕێت دەرفەت دەدەینە تیپی بەرامبەر بۆ ئەوەی هێرشی پێچەوانە بکەن، هەروەها پێویستە ناوەڕاستکارەکانمان فشار لەسەر تیپی برامبەر دروست بکەن و هەڵەکانیان کەم بکەنەوە.
چاڤی گوتیشی: دۆزینەوەی شوێنگرەوەی بۆسکێتس زۆر قوڕسە چونکە ئەم یاریزانە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نایابی هەیە، بۆ ئەم یارییە لەگەڵمان نابێت و پێویستە پلان بۆ شوێنگرتنەوەی دابنێین.
چاڤی له بهرسیڤێكی رۆژنامهنووساندا رایگهیاند كه بۆ وەرزی داهاتوو پلان دادەنێین و پەیوەندیشی لەگەڵ سەرۆکی یانە زۆر باشە، پێویستە ئێستا بیر لەو چەند یارییەی ماوە بکەینەوە و دواتر بیر لە وەرزی داهاتوو دەکەینەوە، گوتیشی: گواستنەوەی هالاند بۆ مان سیتی هێشتا نەبووەتە فەرمی بۆیە ناتوانم قسەی لەسەر بکەم، بەڕاستی هاتنی ئەم یاریزانە بۆ تیپەکەمان سەخت بووه بەهۆی دۆخی داراییەوە.
بارسێلۆنا لە کاتێکدا سبهی میوانداری سێلتا ڤیگۆ دەکات لە دوایین 12 یاریی لە لالیگا 10 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە دوایین پازدە یاریشدا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە دوازدەیان زیاتر لە دوو گۆڵی کردووە.