پۆلیسی هه‌ولێر: ئافره‌تێك كوژرا
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، له سنووری ناحییه‌ی شه‌مامك كه‌سێك به چه‌قۆ هاوژینه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و دوای پێنج كاتژمێر تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێت.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی پۆلیسی هه‌ولێر رووداوێكی كووشتن له‌گه‌ڕه‌كی ته‌عجیلی نوێ له سنووری ناحییه‌ی شه‌مامك روویداوه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە:
دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە ته‌عجیلی نوێ لە سنووری ناحیەی شەمامک، دەستبەجێ هێزەکانمان گەشتنە شوێنی رووداو و دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (33) ساڵ، کوژراوە.
دوای بەدوواداچوون بۆ ئەم رووداوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە کەمتر لە (5) کاتژمێر هاوسەرەکەی بەناوی (ا. ظ. م.) دەستگیر بکەن کە لە ئاکامی روودانی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە رێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە لەلایەن پۆلیسی هەولێر.