بە ڤیدیۆ.. ئاسمانی وڵاتێک سوور دەبێت

لە شەودا رەنگی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ سوور و پرتەقاڵی

K24 - هەولێر:

دیمەنی گۆڕانی رەنگی ئاسمانی شارێکی نزیک شەنگهای چین ترسی لەنێو دانیشتوان دروست کردووە و گوتەبێژی حکومەت دەڵێت دیاردەیەکی ئاساییە و تەنیا بە شکانەوەی رووناکی روویداوە. 

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دیاردەی ئاسمانی سوور لە هەرێمی Zhejiang "ژوشان" لە ناوچەی رۆژهەڵاتی چین دەردەکەوێت، کە تێیدا رەنگی ئاسمان لە شەودا بەرەو پرتەقاڵی و سوور دەگۆڕێت.

لە وەڵامی ئەو پێشبینیانەی کە چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چیندا بڵاویان کردەووەتەوە، وتەبێژی فەرمانگەی کەشناسیی ژوشان ڕوونی کردەوە کە ئەوە دیاردەیەکی نائاسایی نییە.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشدا، لە شەوی 7/8ـی ئایاری 2022 ئاسمانی ناوچەکە بە هەورێکی نزم تاریک بووە، دیاردەی گۆڕانی رەنگی ئاسمانیش لەو شەودا بەهۆی شکانەوەی رووناکیەوە بووە."

بەگوێرەی میدیا فەرمیەکانی ئەو وڵاتە، کۆمپانیایەکی چینی تایبەت بە راوکردنی قسەی گوتبێژەکەی پشتراستکردەوە و رایگەیاند، "سەرچاوەی رووناکیەکە لەلایەن بەلەمێکی ئێمەوە بووە."