پوتن: ئه‌گه‌ر هێرشمان نه‌كردبایه سه‌ر ئۆكرانیا هێرش ده‌كرایه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان

K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا ئاشكرای ده‌كات، هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا زۆر پێویست بوو، "ئه‌گه‌ر نهمانكردبا، وڵاتانی رۆژئاوا خه‌ریك بوو هێرشمان بكه‌نه سه‌ر".
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به‌بۆنه‌ی یادی سه‌ركه‌وتنی رووسیا له جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌سه‌ر نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، "سه‌ربازه‌كانمان له هه‌رێمی دۆنباس له پێناو سه‌قامگیری و ئاسایشی رووسیا ده‌جه‌نگن".
پوتن راشیگه‌یاند، بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا بڕیارێكی دروست بوو. پوتن گوتی: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نازییه تازه‌كان، كارێك بوو ده‌بوا رووبدات".
ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه‌دا، له مه‌یدانی سووری نزیك كرملین، سوپای رووسیا به نمایشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی، یادی سه‌ركه‌وتنی كرده‌وه، تێیدا پوتن گوتیشی: "وڵاتانی ناتۆ له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئێمه ببوونه هه‌ڕه‌شه، وڵاتانی رۆژئاوا پیلانی دیكه‌یان دژی ئێمه داڕشتبوو".
ماوه‌ی 74 رۆژه جه‌نگی ئۆكرانیا و رووسیا به‌رده‌وامه، هه‌ریه‌ك له‌م دوو وڵااته خۆیان به براوه ده‌ناسێنن، جیا له‌وه‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی یه‌كدی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
وێڕای سه‌پاندنی ئابڵووقه‌ی ئابووری و سیاسیی به‌سه‌ر مۆسكۆ، داوای لێده‌كردێت ئه‌و جه‌نگه رابگرێت.