ره‌یان مه‌حموود گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجێنسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئێستا ره‌یان مه‌حموود كه له‌لایه‌ن باوه‌ژنه‌كه‌یه‌وه سووتێندرابوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژی 24ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2022 كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له گه‌ڕه‌كی 11ـی ئاداری سه‌ر به ناحییه‌ی كه‌سنه‌زان له‌لایه‌ن باوه‌ژنه‌كه‌یه‌وه سوتێندرا، كه‌مێك به‌ر له ئێستا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجێنسی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ته‌رمی "ره‌یان مه‌حموود"ـی ته‌مه‌ن 17 ساڵ راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه و به‌هۆی سه‌ختی بارودۆخی ته‌ندروستییه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا.
ره‌یان مه‌حموود، له 24ـی نیسانی 2022 له‌لایه‌ن باوه‌ژنه‌كه‌یه‌وه سووتێندرا و ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكه له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجێنسی هه‌ولێر چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، ئه‌مڕۆ 9ـی ئایار / مایۆی 2022 گیانی له‌ده‌ستدا.