له پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر:
فەرمانگەی تەندروستی نەجەف ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی ئایار / مایۆی 2022 رایگه‌یاند، یەكەم حاڵەتی پەتای "تای خوێنبەربوون" له‌م پارێزگایه تۆماركرا.
سەلیم حەمیداوی، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی نەجەف راشیگه‌یاند، له پارێزگای نەجەف یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە په‌تای "تای خوێنبەربوون" تۆماركرا.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو، نۆ حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە و 40 تووشبوو له عێراق كە نیوەیان لە پارێزگای زیقارە تۆماركراوە.
ئه‌م په‌تایه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات.
كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
هۆكاری گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.