نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی به‌رچاوی تۆماركرد

K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له‌لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه گیرایه‌به‌ر، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه دابه‌زینێكی به‌رچاوی تۆماركرد و كێرڤی تێكڕای هه‌ڵئاوسانیش گه‌یشته ئاستێكی زۆر به‌رز.
له دوایین داخستندا نه‌وتی برێنتی ده‌ریای باكوور له ئه‌وروپا رێژه‌ی 5%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 106 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا گرێبه‌سته‌كانی خامی تێكساس رێژه‌ی 5.4%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه هه‌ر به‌رمیلێك بۆ 103 دۆلار و 87 سه‌نت دابه‌زی.
بازاڕی پشكه‌كانیش له هه‌ریه‌ك له فرانكفۆرت، له‌نده‌ن و پاریس به رێژه‌ی زیاتر له 2% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به هه‌مان پێوه‌ر بۆرسه‌ی تۆكیۆش داكه‌وت.
وۆڵ ستریتیش له‌و زیانانه بێبه‌ش نه‌بوو و له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ رێژه‌ی زیانه‌كانی پێنوێنی دا‌و جۆنز گه‌یشته نزیكه‌ی 2%، له‌كاتێكدا پێنوێنی نازداك به رێژه‌ی 3.7 داكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی.
سه‌باره‌ت به به‌های دراوی ئه‌لیكترۆنیش له بازاڕه‌كانی دراو، بێتكوین نزمترین ئاستی ئه‌مساڵی تۆماركرد و به‌هۆی گرنیگینه‌دانی وه‌به‌رهێنه‌ران به‌و دراوه له‌به‌ر ناجێگیرییه‌كه‌ی، به‌هاكه‌ی گه‌یشته خوار 33 هه‌زار دۆلار.
به‌گوته‌ی مایكڵ هیوسن، شرۆڤه‌كاری تایبه‌تمه‌ند له بواری بازاڕه‌كان له "سی ئێم سی ماركێتس" له به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌فته‌یه‌كی نوێ، مادده بنچینه‌ییه‌كان گه‌وره‌ترین داكه‌وتنیان به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌ویش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و داتا بازرگانیانه‌ی له وڵاتی چینه‌وه ده‌كران، به‌وه‌ی كه داهات له مانگی ئه‌پریل به‌ته‌واوه‌تی وه‌ستاوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵییه‌كان، به ملیۆنان كه‌س له دانیشتوانی په‌كین له ماڵه‌كانیان ماونه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پایته‌ختی چین هه‌وڵ ده‌دات له‌ڕێگه‌ی دانانی كۆتوبه‌ندی نوێ بۆ سه‌ر دانیشتوانی، رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه.