ماکرۆن و شۆڵتز پشتگیری تەواوەتی ئۆکرانیا دەکەن

فەرەنسا و ئەڵمانیا لەپشتی ئۆکرانیا دەوەستن
سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز
سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز

K24 - هەولێر:

سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز جەخت دەکەنەوە لەوەی پشتگیری تەواوەتی ئۆکرانیا دەکەن.

ماکرۆن لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر جەنگی ئۆکرانیا، گوتی: "پشتگیری تەواوەتی ئۆکرانیا دەکەین."

لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن داوای دروستکردنی "کۆمەڵەی سیاسی ئەوروپی" کرد کە تێیدا ئۆکرانیا لەخۆدەگرێت، ئەم کۆمەڵەیەش بەجۆرێك میکانیزمی کارکردنی هاوتەریب دەبێت لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا.

ناوبراو گوتیشی: "تەنانەت ئەگەر رەزامەندیش بدەین لەسەر هاتنە ناوەوەی ئۆکرانیا یان هەر وڵاتێکی ئەوروپی دیکە وەک ماڵدۆڤا بۆ ناو ناتۆ، هێشتا پرۆسەکە چەندین ساڵ یان چەندین دەیە دەخایەنێت."

ئاماژەی بەوەشدا، "بەڵام دروستکردنی کۆمەڵەیەکی لەمجۆرە رێگاخۆش دەکات بۆ لکاندنی ئەو وڵاتانە بە ناتۆوە، هەروەها هیوایەکیان دەداتێ کە ببنە بەشێکی فەرمی لە ئەوروپا."