كوڕێك له‌ناو نوێژدا چه‌قۆی له ملی دایكی دا
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێك له ناوچه‌ی "شیاح"ی لوبنان چه‌قۆی له‌ملی دایكی خۆی دا، كاتێك دایكی خه‌ریكی ئه‌نجامدانی نوێژی نیوه‌ڕۆ بووه، له كاتی ده‌ستگیركردنیشدا تۆمه‌تباره‌كه قسه‌ی سه‌یری كردووه و گومانی ئه‌وه‌ی لێكراوه، كه مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێنابێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌بیه"، گه‌نجه‌كه له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان به چه‌قۆ له ملی دایكی خۆی داوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی دایكی ئاگاداری ئه‌وه بێت كوڕه‌كه‌ی هێرشی ده‌كاته سه‌ر و نیازی كوشتنی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو نوێژدا بووه، دوای ئه‌وه‌ش دایكه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی لوبنان، هه‌رچه‌نده كوڕه‌كه دوای تاوانه‌كه رایكردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نجی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌ستگیركراوه و دواتر راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به قسه‌ی دراوسێكانیان، تۆمه‌تباره‌كه پێشتر كێشه‌ی ده‌روونی هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی گۆڕاوه و هه‌ستیان به هیچ شتێكی نامۆ نه‌كردووه و پێیانوابووه هه‌ڵسوكه‌وتی به ته‌واوه‌تی گۆڕاوه. ده‌شڵێن دایكه‌كه كوڕه‌كه‌ی خۆی بۆ لای مامۆستایه‌كی ئایینی بردووه، تا چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵام سوودی نه‌بووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش گرته‌ی ساتی ده‌ستگیركردنی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تۆمه‌تباره‌كه هه‌ندێك قسه‌ی كردووه و شتی سه‌یری گوتووه، بۆیه گومانی ئه‌وه‌ی لێكراوه، كه مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێنابێت.
القاء القبض على المجرم هادي سليم الذي قتل والدته منذ قليل في الشياح وتسليمه الى القوى الامنية يا لطيف شو عم بصير.. pic.twitter.com/BGEYV2dQUu
— عماد (@Haveanicetime7) May 9, 2022