سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستبه‌كاربوو
K24 – هه‌ولێر:
فه‌همی بورهان، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستبه‌كاربوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ی ئایار/ مایۆی 2022)، له مه‌راسیمێكدا، كه هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌كه و ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداری ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌كه ده‌ستبه‌كار بوو.
ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌یه‌كی فه‌رمییه و راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ئه‌ركی بایه‌خدانه به پرس و كێشه‌كانی ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق.
پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، جێی بایه‌خی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه كابینه‌ی نۆیه‌م داوایكردووه، ئه‌و پرسه بكرێته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه‌كان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌و ناوچه كوردستانییانه ده‌گرێته‌وه، كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌غدان و له ده‌ستووردا چاره‌سه‌ریان به گوێره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور به سێ قۆناغ ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌وانیش ئاساییكردنه‌وه و سه‌رژمێری و راپرسی.
له خانه‌قینه‌وه تا شنگال به‌شێكی به‌رچاوی رووبه‌ر و خاكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ناوچانه پێناسه ده‌كرێن.