"ریال مه‌درید واده‌ی پێشكه‌شكردنی مباپێی دیاریكردووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه كلیان مباپێ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راسته‌وخۆ له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به میدیایه‌كان ده‌ناسێندرێت.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، (10 ئایاری 2022) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید نایه‌وێت په‌له له گرێبه‌سته‌كه‌ی كلیان مباپێ بكات، چونكه پێشتر له‌گه‌ڵی رێككه‌وتووه و هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: مباپێ سه‌ردانی مه‌دریدی كردووه و سه‌ردانه‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندی به گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه، چونكه پێشتر رێككه‌وتوون.
به گوێره‌ی ئاسی مه‌دریدی، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستادا ته‌نیا بیر له ته‌واوبوونی به‌شی كۆتایی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه پێش ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی گه‌شتی ئه‌مریكا بكات كلیان مباپێ له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیایه‌كان بكات.
كلیان مباپێ 23 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی مۆناكۆ پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2018 له یانه‌ی مۆناكۆ به به‌های 120 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 214 یاری، 167 گۆڵ و 84 ئاسیستی كردووه.