سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەكات

لە دیدارەكه‌دا ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاووتوێ كرا
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق كرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق كرد

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی ئه‌مڕۆ سێشەممە (10ی ئایاری 2022) لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا كە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین كونسوڵی رووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی رۆشنایی خستەسەر ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق و تێپەڕاندنی گرفت و تەحەددیاتەكان.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی تێبینی و نیگەرانییەكانی خۆی لەبارەی ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و رووسیا و هەماهەنگی نێوان هەردوولا تەوەری دیكه‌ی ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی له‌ ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین كونسوڵی رووسیا لە هەولێر كرد
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی له‌ ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین كونسوڵی رووسیا لە هەولێر كرد