مەسرور بارزانی و باڵیۆزی رووسیا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ دەکەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات
دیداری نێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق
دیداری نێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلێگ لڤین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و لێکەوتە نەرێنییەکانی شەڕەکە لە سەر دۆخی ئابووری جیهان و گوزەرانی هاووڵاتییان کرا.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستان کردەوە.