كوردستان24 زانیاری نوێ له‌باره‌ی تووشبووه‌كه‌ی "تای خوێنبه‌ربوون" له‌هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هەولێر:
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند: "دوای پشکنین و بەدواداچوونی تیمی پاراستنی تەندروستی، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا".
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر گوتیشی: "ئەم هاووڵاتییە تووشی "تای خوێنبەربوون" بووە خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی 27 ساڵە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە".
له‌مباره‌یه‌وه، د.سۆزی جامباز، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، تووشبووه‌كه له دوێنێوه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه، سه‌ره‌تا تاوله‌رز، سكچوون و رشانه‌وه‌ی هه‌بووه، سه‌ره‌تا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی خوێنی "نانه‌كه‌لی" له هه‌ولێر كردبوو، دوای پشكنین ناردنی بۆ پارێزگای به‌غدا، ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه تووشبووه به "تای خوێنبه‌ربوون".
ئه‌و پزیشكه راشیگه‌یاند، زۆربه‌ی گۆشتفرۆشه‌كان تووشی ئه‌م په‌تایه ده‌بن، چونكه زیاتر له ئاژه‌ڵانه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، جیا له‌و كه‌سانه‌ش كه له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان كار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌تای "تای خوێنبه‌ربوون" له رێگه‌ی گشت شله‌مه‌نییه‌كانی له‌شه‌وه له مرۆڤێكه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه، وه‌ك "میز، لیك، خوێن و پیسایی".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "تووشبووه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر حاڵه‌تی جێگیره، خوێنبه‌ربوونی لێ روونه‌داوه".
له‌باره‌ی خواردنی گۆشته‌وه، ئه‌و پزیشكه رایگه‌یاند، ته‌نیا گۆشتی فرێش مه‌ترسی تووشبوونی "په‌تای خوێنبه‌ربوون"ـی لێده‌كرێت، هه‌ر گۆشتێك له‌نێو به‌فرگر پارێزراو بێت، مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه‌ی لێناكریت و هه‌موو ڤایرۆسێك له‌نێو به‌فرگر له‌ناو ده‌چێت".
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق تائێستا نزیکەی 55 کەس لە چەند پارێزگایەکی عێراق تووشی تای خوێنبەربوون بوونە، لەنێویاندا 12 کەس تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.