بۆ یه‌كه‌مینجار دوای شكستیان داعش له‌م ناوچه‌یه به ئاشكرا ده‌ركه‌وتن
K24 – هەولێر:
جیا له‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سووریادایه، بۆ یه‌كه‌مین جار دوای شكستیان له ساڵی 2017، چه‌كدارانی داعش به ئاشكرا له شاری "ته‌دمور"ـی ده‌وروبه‌ری "حمس" ده‌ركه‌وتن.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ناو شاری "ته‌دمور" بڵاویانكرده‌وه، دوای شكست و له‌ناوچوونی چه‌كدارانی داعش له ساڵی 2017" بۆ یه‌كه‌مین جار به ئاشكرا له شاری "ته‌دمور"ـی سووریا ده‌ركه‌وتن، بووه هۆی دروستكردنی ترس و دڵه‌راوكێ له نێو دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، چه‌كدارانی داعش له "ته‌دمور" ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و كه‌سانه كردووه كه رۆڵیان هه‌بووه له كوشتنی ئه‌میری پێشوویان "ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی ئه‌لقرشی"، كه له رێگه‌ی بۆردوومانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له فێبرایه‌ری پار ساڵ كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌مان سه‌رچاوه، چه‌كدارانی داعش له رێگه‌ی دوو ئۆتۆمبێل و چه‌ند ماتۆر سكیلێك له ناو شاری "ته‌دمور" بینراون، ئاڵا ره‌شه‌كانیان هه‌ڵكردبوو، بێ ئه‌وی هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك رووبدات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له‌ریز چه‌كدارانی داعش، میلیشیاكانی نزیك له ئێران له "ته‌دمور" هه‌بوون، چاودێران ئه‌مه به مه‌ترسیدارترین دیارده له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینن.
له‌مباره‌یه‌وه، جاسم محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئه‌وروپی بۆ توێژینه‌وه له‌باره‌ی تیرۆر و هه‌واڵگری رایگه‌یاند، ده‌ركه‌وتنی داعش به ئاشكرا له شاری "ته‌دمور"، په‌یوه‌ندی به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیادا هه‌یه، كاتێك رووسیا داوای له گروپ و میلیشیاكان كردووه بۆ شه‌ڕكردن له دژی كیێڤ خۆیان ئاماده بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گوتی: "ده‌ركه‌وتنی داعش به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، واتای ئه‌وه ده‌دات ئه‌وان ماون". ده‌شڵێت: "رۆڵی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له دژی داعش له عێراق و سووریا پێكهێنرا و ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، له ئێستادا لاوازه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دوای ده‌ركه‌وتنی داعش له "ته‌دمور"، پاڵپشتی سه‌ربازی گه‌یشته هێزه‌كانی رووسیا له‌م ناوچه‌یه، پێكهاتبوون له چه‌ك و پاڵپشتی سه‌ربازی.
"ته‌دمور" شارێكی مێژوویی سوورییه، سه‌ر به پارێزگای حمسه و ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئه‌م وڵاته، له ساڵی 2015 داعش ئه‌و شاره‌ی كۆنتڕۆڵ كرد، له‌و كاته‌وه بووه‌ته پێگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ سوپای به‌شار ئه‌سه‌د.