دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران.. دەست بەسەر برێكی زور ماددەی كیمیاییدا گیرا
K24- حاجی ئۆمه‌ران:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 20 ته‌ن په‌یینی كیمیایی له‌و ده‌روازه‌یه راگه‌یاند، كه هه‌وڵدرابوو به نایاسایی بهێننه ناو هه‌رێمی كوردستان و له‌ناو قسڵ (جۆره خۆڵێكی تایبه‌ته) شاردبوویانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لە دریژەی كار‌و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران و بەردەوامی هەوڵەكان بۆ بنبڕكردن و رێگریكردن لە بە قاچاغ هاتن و هاوردەكردنی كەرەستەی قەدەغەكراو، لە رێكەوتی (2022/5/7)، توانرا دەست بەسەر بڕی (20) تەن پەیینی كیمیایی یوریادا بگیرێت، كە بەشیوەی نایاسایی و شارەزایانە لەژیر بارێك لە جۆری (قسل) كە جۆرێكە لە خوڵ شاردرابووه‌وە و دەیانویست بە بێ رەزامەندی لایەنێ ئەمنی و پەیوەندیدار داخلی هەرێمی كوردستان بكەن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، دوای دەست بەسەرداگرتنی باره‌گه، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره رەوانەی بەشی یاسایی گۆمرك كران و به‌مه‌به‌ستی بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی، په‌ڕاوی لێكۆینه‌وه بۆ ئه‌و كه‌یسه كرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری درەنگ ئاشكرا كردنی ئه‌و بابه‌ته‌ش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران دووپاتیكرده‌وه، "بۆ پاراستنی رێرەوی لێكۆڵینەوە بووە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هاووڵاتیانیش لە چاوكراوەیی و شەونخونی هێزەكانی ئاسایش و بەردەوامبوونیان لە رێگریكردن لە هاوردەكردنی هەر كاڵایەكێ قەدەغەكراو و نایاسایی دڵنیا دەكاته‌وه.
H.B