ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچیان دروست ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاشكرای ده‌كات، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچییه‌كان دروست ده‌كرێن.
محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچییان كه‌مده‌رامه‌تان دروست بكرێن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچیان و كه‌مده‌رامه‌تان دروست ده‌كرێن و ته‌واوی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌گرێته‌وه.
محه‌مه‌د شوكری، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "سه‌رۆك وه‌زیران ئامانجییه‌تی زۆرترین كرێچی و كه‌مده‌رامه‌ت له‌م پڕۆژانه سوودمه‌ند بن".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتی: "پێوه‌ری باشتر رێك ده‌خه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كرێچی لێوه‌ی سوودمه‌ند بن".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتیشی: "ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌گرێته‌وه، به بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م و قیستیكی درێژخایه‌ن به كرێچیان ده‌درێت".