سوپای ئهمهریكا ژمارهی ژهنهراڵه كوژراوهكانی رووسیا له ئۆكرانیا ئاشكرا دهكات
K24- ههولێر:
سکۆت بێریەر، بەڕێوبەری هەواڵگری سوپای ئەمهریکا رایگەیاند: 8 بۆ 10 ژەنهراڵی رووسیا لە ئۆکرانیا کوژراون، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نە رووسیا نە ئۆکرانیا براوەی شەرکە نین و دۆخەکە تارادەیەك گەیشتووەتە بنبەست.
سکۆت بێریەر، بەڕێوبەری هەواڵگری سوپای ئەمهریکا لەبەردەم لیژنەی خزمەتی سەربازی وڵاتەکەیدا گوتی: رووسیا ناتوانێت فڕۆکە جەنگیەکانی بە ئاسمانی رۆژئاوای ئۆکرانیادا بسووڕێنێتەوە.
بێریەر دووپاتیكردهوه، "رووسەکان دەتوانن فڕۆکەی تاکتیکی لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوچە خۆجێییەکان بفڕینن، بەڵام ناتوانن بەرەو رۆژئاوای ئۆکرانیا بفڕن، چونکە ئۆکرانیا سیستمی بەرگری دژە فڕۆکە و راداری پێشکەوتوویان هەیە و دەتوانن بیانکەنە ئامانج".
ههورهها گوتی: "رووسیاش سیستمی بەرگری ئاسمانی زۆر باشی هەیە، بەڵام تا ئێستا پێمانوایە 8 بۆ 10 ژەنراڵی رووسی لە ئۆکرانیا کوژراون، ئێمە لە عێراق و ئەفغانستان ژەنراڵمان کوژرا، بەڵام بەم ژمارەیە نا، ئەمەش هەڵەی پوتن و ژەنراڵەکانیەتی".
ئاماژهی بهوهشدا، "بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، سەرۆك پوتن بە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی دۆنباسەوە راناوەستێت و شەڕەکە درێژ دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا نە رووسیا و نە ئۆکرانیا هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە شەڕەکە. تارادەیەك دەتوانم بڵێم: گەیشتوونەتە بنبەست."
H.B