سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، سبه‌ی (چوارشه‌ممه 11ـی ئایار / مایۆی 2022) له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسه‌یه‌ك كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای رێگه‌گرتن له ئاساییكردنه‌وه و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ناو په‌رله‌مان پێكده‌هێنرێن.