رۆژنامه‌ى حه‌يات: جه‌زائيرێكى ديكه دژى كورد به‌ڕێوه‌يه

K24 – هه‌ولێر:
ديمه‌شق له هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵێكى ديكه‌يه بۆ دژايه‌تيكردنى كورد و ده‌يه‌وێت به نهێنى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌يه‌وه هه‌ردوولا به‌ره‌يه‌كى هاوبه‌ش له دژى كورد له رۆژئاواى كوردستان درووستبكه‌ن و ئێرانيش پشتيوانيان ده‌كات و پێشنيازيش كراوه كۆبوونه‌وه به‌راييه‌كان به نهێنى له جه‌زائير به‌ڕێوه‌بچن تا ده‌گه‌نه داڕشته‌ى كۆتايى رێككه‌وتنێك له دژى كورد.
هه‌وڵه‌كانى سووريا بۆ رێگه‌گرتنه له پارتى يه‌كێتى ديموكراتى ناسراو به په‌يه‌ده و له باربردنى هه‌وڵه‌كانى راگه‌ياندنى كوردستانى سووريايه. ئه‌مه له كاتێكدايه له ئێستادا په‌يه‌ده يه‌كێكه له هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مريكا و له لايه‌ن هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعشه‌وه وه‌ك كاريگه‌رترين لايه‌نى دژ به داعش هاوكارى و كۆمه‌كى لۆجستى و راوێژكارى ده‌كرێت.
سه‌رمايه‌دارى سووريا خالد ئه‌حمه‌د، كه كه‌سايه‌تييه‌كى نزيكه له به‌شار ئه‌سه‌د راسپێردراوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى خۆرئاوايى ئه‌و باسه تاوتوێ بكات. ناوبراو پێش چه‌ند رۆژێك له ميانى به‌شداريكردنى له مونته‌داى ئۆسلۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى خۆرئاوايى كۆبووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف ديدارى ساز كردووه.
هه‌واڵه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رپرسانى ديمه‌شق ده‌ستيانكردووه به پێشنيازكردنى وه‌ها بيرۆكه‌يه‌ك بۆ به‌رپرسانى توركيا بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له دامه‌زراندنى هه‌رێمى كوردى بگرن و رووبه‌ڕووى هه‌وڵه‌كانى په‌يه‌ده ببنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا به‌رپرسانى سووريا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان هێزه‌كانى رژێم بگه‌نه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌بقه و ده‌ستيان به‌وه رابگات بگه‌نه ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب و له‌وێوه به ئاراسته‌ى باكوورى حه‌له‌ب هه‌ڵكشێن و پێگه‌ى خۆيان له ناوچه‌كه به‌هێز بكه‌ن تاوه‌كو ببنه رێگر له‌به‌رده‌م به‌يه‌ك به‌ستنه‌وه‌ى ئيداره كوردييه‌كانى جزيره له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا و عفرين له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب و به‌وه‌ش رێگرى له درووستبوونى هه‌رێمێك به ناوى رۆژئاواى كوردستان بكه‌ن.

تا ئێستا جه‌زائير په‌يوه‌ندييه‌كى توندوتۆڵى ئه‌منى له‌گه‌ڵ ديمه‌شقدا هه‌يه و به‌رپرسانى سووريا له‌م رۆژانه‌ى دواييدا سه‌ردانيان كردووه و ئه‌و وڵاته ديار كراوه بۆ ئه‌وه‌ى تێيدا به‌رپرسانى تورك و سووريا يه‌كدى ببينن و ده‌ست به وتوێژ له باره‌ى ئه‌و كه‌يسه‌وه بكه‌ن.
ديمه‌شق ده‌يه‌وێت له‌گه‌ڵ توركيا بگاته داڕشته‌يه‌كى هاوبه‌ش و به‌ره‌يه‌كى يه‌كگرتوو له دژى كورد و ئه‌و مه‌ترسييه هاوبه‌شه درووستبكات كه په‌يه‌ده له رۆژئاواى كوردستان له دژى توركيا و سووريا درووستيكردووه.
هه‌ڵبژاردنى جه‌زائير له ياده‌وه‌رى كورددا به بيرهێنانه‌وه‌ى په‌يمانى شوومى جه‌زائيره كه له رێگه‌يه‌وه هه‌ريه‌ك له سه‌دام حوسێن و محه‌ممه‌د ره‌زا شاى په‌هڵه‌وى به ميانگيرى هه‌وارى بومديه‌ن رێككه‌وتنێكيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شۆڕشى ئه‌يلوول له 6ى ئازار/ مارسى 1975 واژوو كرد.

هه‌وڵه‌كه‌ى ديمه‌شق بێ پێشينه نييه و له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردووش‌دا له‌گه‌ڵ توركيا گه‌يشته هه‌مان جۆره رێككه‌وتن بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى رێبه‌رايه‌تى پارتى كرێكارانى كوردستان له سووريا و راده‌ستكردنه‌وه‌ى ده‌يان سه‌ركرده‌ى په‌كه‌كه به توركيا.
له لايه‌ن خۆيه‌وه ئێرانيش پشتيوانى ئه‌و بيرۆكه‌يه ده‌كات چونكه گه‌شه‌كردنى داخوازييه‌كانى كورد له سووريا له ژێر كاريگه‌رى ره‌وشى كورد له عێراقدا ئيمكانيه‌تى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه ره‌وشه‌كه كاردانه‌وه‌ى زۆرتر له‌سه‌ر كورده‌كانى ئێرانيش درووستبكات و ئه‌وه‌ش پێويستى به هه‌ماهه‌نگى سێ قۆڵى ئێرانى و توركى و سووريايى هه‌يه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌يانگرته به‌ر.
پێويسته ئه‌وه‌شمان له ياد نه‌چێت كه تێبينييه‌كانى ديمه‌شق و تاران له‌سه‌ر ره‌شنووسى ده‌ستووره‌كه‌ى رووسيا كه خستوويه‌تييه به‌رده‌ست ئه‌مريكا له‌وه‌دا يه‌كده‌گرنه‌وه كه هه‌ردوولا داوايان كردووه هه‌موو شتێكى تايبه‌ت به مافى كورد وه‌ك پێكهاته‌يه‌كى نه‌ته‌وه‌يى و درووستكردنى ئيداره‌ى خۆيى و ئه‌نجوومه‌نى ناوچه‌كان له ره‌شنووسى ده‌ستووره‌كه لابدرێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌دا به‌رپرسێكى كورد، كه رۆژنامه‌كه ناوى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به دوورى زانيوه پێشنيازێكى له‌و چه‌شنه له باره‌ى هاوكارى ديمه‌شق و ئه‌نقه‌ره له ژێر ره‌زامه‌ندى تاران و له سه‌كۆى جه‌زائيره‌وه سه‌ربگرێت به‌و پێيه‌ى پرسه‌كه ئێستا زۆر له ئيراده‌ى وڵاتانى هه‌رێمايه‌تى گه‌وره‌تره و تا راده بووه‌ته پرسێكى نێوده‌وڵه‌تى و په‌يوه‌ندى به به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى زلهێزه‌وه هه‌يه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا پشتيوانى له هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ده‌كات كه هێزێكى كوردى و عه‌ره‌بييه و دژى داعش ده‌جه‌نگێت و به‌رپرسانى ئه‌مريكا چه‌ندينجار سه‌ردانى باكوورى سووريايان كردووه و هه‌ماهه‌نگييان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سه‌ربازى په‌يه‌ده درووستكردووه.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى بوونه‌ته هێزى وشكانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له شه‌ڕى دژى داعش و نوێنه‌رى ئۆباما له ناو هاوپه‌يمانێتييه‌كه ستايشى رۆڵى ئه‌وانى كردووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.