ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوو پرسی یاسایی تاوتوێ ده‌كات

بینای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بینای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێکەوتی‌ (11ی ئایار/ مایۆی 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ چەند بابەتێک ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:

- رەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـین بە دامەزراوەکـان و پرۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق).

- خستنەڕووی بایەخ و گرنگیی پڕۆژە یاسای وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان - عێراق.