ئەو کەسەی بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ژنەکەی دەستگیرکرا

"ژنەکە 12 چەقۆی بەرکەوتووە"
ئەو ژنەی لەلایەن هاوسرەکەی بریندار کرا
ئەو ژنەی لەلایەن هاوسرەکەی بریندار کرا

K24 - سلێمانی

بەرپرسی بەشی جێندەر لە نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پیاوە دەستگیرکرا کە هەینی رابردوو لە سلێمانی بە چەقۆ هێرشیکردبووە سەر هاوسەرەکەی.

ئەمڕۆ 11ی ئایاری 2022، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی رایانگەیاند، ئەو کەسەی هاوسەرەکەی بەر چەقۆ دابوو دەستگیر کراوە.

رۆژی 6ی ئەم مانگە، لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی، ژنێکی تەمەن 25 ساڵ بە چەقۆ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بریندارکرا، لە کاتی رووداوەکەدا کەسوکارەکەی بە کوردستان24یان راگەیاند، ژن و مێردەکە کێشەیان هەیە و دۆسیەی جیابوونەوەیان لە دادگایە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی کەسوکاری ژنەکە، هاوسەرەکەی پێشتریش بەهۆی توندوتیژی خێزانییەوە دەستگیرکراوە و دواتر بە کەفالەت ئازاد کراوە.

رائید راز فریا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانى رايگەیاندبوو، ژنەکە لە کاتێکدا لە ماڵی دایکیدا بووە، هاوسەرەکەی هێرشیکردووەتە سەری و بە چەقۆ لێیداوە.