60 هەزار هاندەر لە بێرنابیۆ ئامادهی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ دهبێت
ریال مەدرید بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەرگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرووی هاندەران دەکاتەوە و 60 هەزار هاندەر ئامادە دەبن.
ریال مەدرید رایگەیاند بڕیاریانداوە بۆ یاریی کۆتایی جامپیۆنزلیگ دەرگا بە رووی هاندەران بکەنەوە کە بڕیارە یارییەکە لە 28ـی ئەم مانگە لە پاریس بەڕێوەبچێت.
مێرەنگی بڕیاری داوە بۆ ئەو یارییە کۆمەڵێک شاشەی گەورە لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێگیر بکات بۆ ئەوەی لە مەدریدەوە بینەری یارییەکە بن و پاڵپشتی تیپەکەیان بکەن.
ریال مەدرید و لیڤەرپوول گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و بۆ بردنەوەی ناسناوەکە دەجەنگن، ریال مهدرید له قۆناخی پێشكۆتایی مان سیتی دوروخستهوه، یانهی لیڤهرپوولیش شكستی به ڤیاریال هێنا.