یەکێتی ئەوروپا رێکارێکی خۆپاراستن لە کۆرۆنا بۆ فڕۆکەخانەکان هەڵدەوەشێنێتەوە

رێکارەکە تەنیا بۆ ئەو کەسانە دەمێنێتەوە کە پژمەیان هەیە
فڕۆکەخانە
فڕۆکەخانە

K24 - هەولێر:

ئاژانسی سەلامەتی فڕۆکەوانی سەربە یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە چیتر گەشتیاران ناچار ناکرێن لە فڕۆکە و فڕۆکەخانەکان دەمامک ببەستن.

بەڕێوەبەری ئاژانسەکە، پاتریک کی گوتی: "ئاژانسی سەلامەتی فڕۆکەوانی یەکێتی ئەوروپا و سەنتەری خۆپارێزی لە نەخۆشیەکان، بە مەبەستی گۆڕانکاری لە سەلامتی هاووڵاتییان لەکاتی گەشتکرندا، رێکاری تەندروستی "بەناچاری بەستنی دەمامک"ـیان لە فڕۆکە و فڕۆکەخانەکان هەڵوەشاندەوە."

ناوبراو گوتیشی: "ئەم بڕیارە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر دۆخی گواستنەوەی ئاسمانی."

ئاماژە بەوەش دراوە، بەکارهێنانی دەمامک بە باشترین رێگە دەمەنێتەوە بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا، گەشتیارانیش سەرپشک دەبن لەبەکارهێنانی، تەنیا ئەو گەشتیارانەی پژمەیان هەیە، بۆ سەلامەتی چواردەورەکەیان دەبێت دەمامک ببەستن.

سەرچاوە: AFP