سعوودیه.. وه‌زیری ئه‌وقاف و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كۆڕبه‌ندێكی جیهانی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، رایگه‌یاند، وه‌زیری ئه‌وقاف، به یاوه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام له ریازی پایته‌ختی سعوودیه به‌شداری كۆڕبه‌ندێكی جیهانی ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 11ـی ئایار / مایۆی 2022) دكتۆر پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف، به یاوه‌ری دكتۆر عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له ریازی پایته‌ختی سعوودیه به‌شداریانكرد له كۆڕبه‌ندێكی جیهانی له ژێر ناوی( ملتقی القیم المشترکە بین اتباع الادیان).
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیگه‌یاند، کۆربەندەکە لەلایەن رابیتەی جیھانی ئیسلامی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی وڵاتان رێخکراوە، ئامانجی سەرەکی جەختکردنەوەیە لە دیدگای شارستانی و بڵاوکردنەوەی بەھاکانی خزمەت به مرۆڤایەتی.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا هاتووه، لەکۆڕبه‌ندەکەدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتەیەکی پێشکەش کرد و سڵاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی گەیاندە حکومەت و خەڵکی سعوودیە و ئامادەبووان.
وه‌زیری ئه‌وقاف له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا تێیدا تیشكی خستەسەر مێژووی دێرین و پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لەھەرێمی کوردستان و ئەو ژینگە لەبارەی ھەرێم، بووەتە جێگە و لانەی چەندین نەتەوەی جیاواز.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بە رۆڵی کارا و پلان و سیاسەتی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان كرد كه ماف و دەستنیشانکردنی ئەرکی ھەموو لایەک به گوێره‌ی یاسا رێكخراون، ئەمەش بووەتە بنەمای دروستبوونی ژینگەیەکی پێکەوەیی ھەمەلایەن.
لەتەوەرێکی دیكه‌دا وه‌زیری ئه‌وقاف ئاماژه‌ی بەم ژمارە زۆرەی نەتەوە جیاوازەکان كرد کە بەھۆی نالەباری ناوچەکانیان ھانایان بۆ ھەرێمی كوردستان ھێناوە.
دواتر دكتۆر عه‌بدوڵڵا سه‌عید وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوتەیەکدا رۆڵی زانایانی ئایینی ھەرێمی کوردستانی لەپاراستنی تەبایی و گیانی پێکەوەیی، بەتایبەتی لەسەردەمی ھێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، بەرز نرخاند.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان رایگه‌یاند، رۆڵی میانرەوی مامۆستایانی ئایینی ھاوکار و پشتیوان بوو بۆ سەقامگیری، ئارامی و بەرگری لە کوردستان و ھەموو ئایینەکان بێ جیاوازی.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، لەمیانی کۆربەندەکەدا وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی بەشدار دەبێت.