پێڵاوێکی نوێ بە دڕاوی بایی 1850 دۆلارە

تەنیا 100 جووتی لێدروست دەکرێت
پێڵاوە نوێیە دڕاوەکە، وێنە: Leopold Duchemin
پێڵاوە نوێیە دڕاوەکە، وێنە: Leopold Duchemin

K24 - هەولێر:

براندی ئیسپانی Balenciaga نوێترین بەرهەمی خۆی خستە بازارەکانەوە، کە پێڵاوێکی دڕاوە و نرخەکەی 1850 دۆلارە.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "CNN"، بەهۆی جیاوازی و نرخەکە زۆرەکەی، وێنەی بەرهەمە نوێکەی براندە ئیسپانیەکە بەزوویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە و چەندین کۆمێنتی جیاوازی لەبارەوە درا.

ئاماژە بەوەش دراوە، دوو جۆر لەو پێڵاوە دروست دەکرێت، جۆری یەکەم کە دڕاوی زیاتری پێوەیە، تەنیا 100 جووتی لێدروست دەکرێت و نرخی هەر یەکێکیان 1850 دۆلار دەبێت، جۆری دووەمیش نرخەکەی لە نێوان 495 دۆلار بۆ 625 دۆلاردا دەبێت و کەمتر دڕاوی پێوەیە.

جۆری یەکەم کە دڕاوی زۆری پێوەیە
جۆری یەکەم کە دڕاوی زۆری پێوەیە
جۆری یەکەم کە دڕاوی زۆری پێوەیە
جۆری دووەم کە دڕاوی کەمتری پێوەیە