ههولێر.. ھەڵمەتێك بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونهوهی "تای خوێنبهربوون" دهستیپێكرد
K24- ههولێر:
لە دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بەپەتای "تای خوێنبەربون"ی لەپارێزگای هەولێر راگەیاند، تیمە تایبەتمەندەکانی وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵ لە رێگەی تیمەکانی چاودێری بازاڕ لە پارێزگاکان ھەڵمەتێکی چاودێری و ھۆشاریان دەست پێکردووە بۆ روونکردنەوەی تایبەت لەسەر ڤایرۆسەکە و چۆنيهتی خۆپاراستن لێی.
لیژنەکانی چاودێری بازاڕ و پاراستنی تەندروستی لە پارێزگای ھەولێر، بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون چاودێری بازاڕی گۆشتفرۆشی دەکەن، ھەڵمەتەکانی لیژنەکانی قایمقامیەت بووە هۆی داخستنی زیاتر لە 30 شوێن، کە بە ناتەندروستی گۆشت دەفرۆشن، جگە لەوەی سەرجەم ئەو کەسانە سزا دران، کە لەسەر شەقام و کۆڵانەکان بە نایاسایی گۆشت دەفرۆشن، لهو بارهشهوه د.توانا فەرھاد، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیش ئاشکرایكرد نەخۆشیەکە مەترسیدارە و پێویستی بە بەدواداچوونی خێرا ھەیە.
له كوشتارگهی ھاوچەڕخی ههولێر بە شێوەیەکی تەندروست پشکنین بۆ ھەموو ئەو ئاژەڵانە دەکرێت، کە سەردەبڕێن، بۆ ئەوەی گۆشتی تەندروست بخرێتە بازاڕەوە، ھەڵمەت محمد، بەڕێوەبەری کوشتارگەكهش دەڵێت: دوای ئەو رێکارانەی گیراونەتە بەر بۆ کۆنترۆڵی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون، سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگەکە زیاتر بووە .
وەزارتی کشتوکاڵیش ھەڵمەتێکی فراوانی ھۆشیاری دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر نەخۆشیەکە بە ھاوڵاتیان بدرێت، کە چۆن بڵاودەبێتەوە و پێویستە چۆن خۆیان بپارێزن، د.نازم جەمال، سەرپەرشتاری ھەڵمەتهكهش وردهكاری لهوبارهیهوه دهخاتهڕوو.
دوای پشکنین و بەدواداچونی تیمی پاراستنی تەندروستی، یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، تووشبووەکە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین رێکار و پلانی دەستپێکردووە، بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان لەو نەخۆشیە، لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش لیژنەی تایبەتی چاودێری تەندروستی بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی گۆشتفرۆشی پێکھێنراوە.