تهرمێك له كۆیه دۆزرایهوه

K24- ههولێر:
ئەو تەرمەی ئەمڕۆ بهیانی له كۆیه دۆزرایەوە، کەسو کاری پەیدا نەبوون و رەوانەی پارێزگای ھەولێر کرا.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێک لە لۆفەی ئاشەوان لە کلکەسماقه دۆزراوەتەوە پێنج گولـله بەجەستەیەوە بوو.
بە گوتەی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی كۆیه، تەرمەکە هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و هیچ ئاسەوارێکی ناسینەوەشی بەسەرەوە نییە، بۆیە براوەتە پزیشکی دادوەری کۆیە .
ھاوکار علی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کۆیە بە کوردستان 24ـی راگەیاند، تەرمەکە ھیچ کەس و کارێکی بۆ پەیدا نەبووە و نەزانراوە کێیە بۆیە رەوانەی پزیشکی دادوەری ھەولێر کرا.
