گۆتێرێس: پوتن سەرچاوەی قەیرانی ئۆکرانیایە
K24- ههولێر:
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشكرای دهكات، پوتن سەرچاوەی قەیرانی ئۆکرانیایە، ئەگەر بمانەوێت کێشەکە چارەسەر بکرێت پێویستە قسە لەگەڵ ئەو کەسه بکرێت كه کێشەکەی دروستکردووە.
ئهنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئهمینداری گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان رایگەیاند، هیچکات پەشیمان نیە سەردانی پوتنی کردووە و تاکە شتێک بیری لێدەکاتهوه رزگارکردنی گیانی خەڵکی سڤیلە.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی خەڵکی سڤیل بەردەوام دەبن بەڵام وردەکارییەکانیان ئاشکرا ناکەین تاوەکو هەموو ئەو کەسانەی گیریانخواردووە رزگارنەکرێن".
ههروهها گۆتێرێس گوتیشی: "ئەگەر دەتانەوێت کێشەکە چارەسەر بکرێت دەبێت لەگەڵ سەرچاوەی کێشەکەدا مامەڵە بکەیت".
سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان ئهوهشی خستهڕوو، کارێکی ژیرانەیە لەگەڵ سەرۆکی روسیای فیدراڵ قسە بکرێت، هەروەها ئەو ئەکتەرانەش پەیوەندییان به قەیرانەکەوە هەیە. دهشڵێت: "پێموایە رزگارکردنی گیانی ئەو کەسانەی لە ماریۆپۆڵ رزگارمان کردن ئەوە دەهێنێت من قسە لەگەڵ هەر کەسێکدا بکەم بەبی هیچ دوو دڵی و بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکەمەوە کە کارێکی باش دەکەم یان خراپ بۆ رزگارکردنی گیانی خەڵکی لەگەڵ هەموو کەسێک کۆدەبمەوە".