سوید و فینلهندا و بهریتانیا بۆ ئهندامبوون له ناتۆ رێكدهكهون
K24- ههولێر:
سەرۆکی فینلەندا جارێکی دیکە خواستی وڵاتەکەی بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ دهربڕی و جهختی كردهوه: ئەندامبوون لەناتۆ هەڕەشە نیە بۆ سهر هیچ لایەنێك.
سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەکانی رووسیا و هۆشدارییەکانی بۆئەوەی فینلەندا واز لە بیرۆکەی چوونە ناو ناتۆ بهێنێت، بەڵام ساولی نینیستۆ، سەرۆکی فینلەندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: پێکەوە لەگەڵ بەریتانیا رێککەوتنیان کردووە بۆ ئەوەی ئەگەر فینلەندا یان بەریتانیا کەوتنە بەر هێرش، پێکەوە رووبەڕووی ببنەوە.
چەند کاتژمێرێك بهر لهوهی سەردانی فینلەندا بکات، بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەمان رێککەوتنی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی سوید واژوو کرد.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەڵێ: داگیرکارییەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا و هەڕەشەکانی مۆسکۆ هاوکێشەی ئاسایش و بەرگری لە ئەوروپا گۆڕیوە و دەبێ ئامادەکاری بکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشە و هێرشێك.
H.B