فوئاد حوسێن داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه عێراقییه‌كانی كه‌مپی هۆل ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر گەڕانەوەی 500 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆل كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر بن بۆ گواستنه‌وه‌یان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه له میانی به‌شداریكردنی لە کۆبوونەوەی وەزاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش لە شاری مه‌راکشی مه‌غریب، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
فوئاد حوسێن، هه‌وڵه‌كانی ئەمه‌ریکا، ئەوروپا، ئینته‌رپوولی نێودەوڵەتی، کۆمکاری عەرەبی و نەتەوەیەکگرتووەکانی بەرز نرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر له عێراقدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژەی بە گرنگی کۆتاییهێنان بە کێشەی مرۆیی لە کەمپی هۆل لە سووریادا كرد گوتی: "پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یارمەتیدەربن لە گوستنەوەی ئه‌و 500 خێزانه عێراقییه‌ی له‌و كه‌مپه‌دا ده‌ژین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له وڵاتانكرد رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی تایبه‌ت بە عێراق و پابەندیەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر جێبه‌جێ بكه‌ن، كه بریتین له ئاوەدانکردنەوەی شوێنه خاپوور كراوه‌كان و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی کۆنگرەی کوه‌یت.