زانیاری نوێ له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی
K24 – هه‌ولێر:
له سلێمانی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی غازی كافتریایه‌كه‌وه، بینای كافتریاكه داڕما و به هۆیه‌وه 14 كه‌س برینداربوون و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
به گوێره‌ی وته‌ی چه‌ند شاهێدحاڵێكی رووداوه‌كه، كاتژمێر (01:10) خوله‌كی دوای نیوه‌ی شه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له كافتریاكه روویداوه.
هاووڵاتییه‌ك له شوێنی رووداوه‌كه بۆ كوردستان24ی راگه‌یاند، 11 بریندارم بینی، ده‌وترێت هێشتا دوو كه‌سی دیكه له ژێر داروپه‌ردووی كافتریا رووخاوه‌كه ماون.
دوای ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و فریاكه‌وتن و هێزه ئه‌منییه‌كان روویان له شوێنی رووداوه‌كه كرد.
ئه‌و كافتریایه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تێدا روویدا، كه‌وتووه‌ته سه‌ر شاڕێی سالم له شاری سلێمانی، كه لای خه‌ڵكی شاره‌كه به "سه‌هۆڵه‌كه" ناسراوه و بازاڕێكی میلله.
ئه‌و بازاڕه شه‌وانه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیار و گه‌نجانی شاره‌كه رووی تێده‌كه‌ن و تا به‌ره‌به‌یان جمه‌ی دێت و ژماره‌یه‌كی زۆر كافتریا و چایخانه و شوێنی كاتبه‌سه‌ربردنی تێدایه.
له دوای ته‌قینه‌وه‌كه، له‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه بۆ سۆشیالمیدیای كوردستان24 نێردرابوون، شاهێدحاڵه‌كان ده‌یانوت ره‌نگه منداڵ له ژووره‌وه مابن و ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌بوو، ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ی به‌دوادا بێت.
له شوێنی رووداوه‌كه‌دا ده‌نگی ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌یان پڕكردبوو. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێ كۆببوویه‌وه هاوكاری تیمه‌كانیان ده‌كرد بۆ رزگاركردنی برینداره‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندرووستی سلێمانی له لێدوانێكدا، دووپاتیكرده‌وه، كه 15 برینداری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و به سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ری خێرا و پێویست بۆ چوار بریندار كراوه و چواریشیان به هۆی سووكی برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون و ئه‌وانی دیكه‌ش هێشتا له ژێر چاره‌سه‌ردان.
به‌شێك له برینداره‌كان هه‌ر چركه‌ساتی یه‌كه‌می دوای ته‌قینه‌وه‌كه له لایه‌ن هاووڵاتییانی خێرخوازه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.