رووسیا باس له سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ده‌كات بۆ سووریا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌مڕۆ 19ی حوزه‌یران/ یۆنیو، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پوخته‌ی سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری بۆ رووسیا خسته‌ڕوو.
به‌ڵام هیچ یه‌ك له مۆسكۆ و دیمه‌شق، ورده‌كاری ئه‌و پرسانه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سێرگی شۆیجو، وه‌زیری به‌رگری رووسیا و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا تاووتوێیان كردووه.
هه‌رچه‌نده له ئێستادا پرسی ره‌شنووسی ده‌ستووری نوێی سووریا گه‌رمه كه له‌لایه‌ن كرملینه‌وه ئاماده‌كراوه، به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری باسی ئه‌و پرسه نه‌كراوه.
رۆژنامه‌ی "كۆمسۆمۆلسكایا براڤدا"، له بابه‌تێكدا له باره‌ی سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری رووسیا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دوور نییه دوای ئه‌و سه‌ردانه، رووسیا هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی له باره‌ی سووریاوه بگۆڕێت.